گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراكسیۆنی بەدر: بایكۆتكەرانی ئەمڕۆ زیاترن لەوانەی شەممەی ڕابردوو

2022.03.30 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنی بەدر: بایكۆتكەرانی ئەمڕۆ زیاترن لەوانەی شەممەی ڕابردوو

ناس كورد-

مەهدی ئامرلی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر كە بەشێكە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فراكسیۆنانەی بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن زیاترن لەوانەی شەممە بەشدارییان نەكرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (30-3-2022) پەرلەمانی عێراق بۆ جاری سێیەم هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق دەدات.

 

دابەشبوون و ناکۆکییەکان هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە، کورد نەیتوانیوە بە یەک کاندیدی هەبێت و یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ سورن لەسەر کاندیدەکانی خۆیان.  

  

وەک پێشوەختە ڕایانگەیاندووە، پارتی دەچێتە دانیشتنی ئەمڕۆوە، یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی دەکەن و نەوەی نوێ مەرجی جێبەجێکردنی بەشێک لە 17 خاڵەکەی داناوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە "ئەگەرنا بایکۆتی دەکەن."  

  

لەلایەکی ترەوە، هاوپەیمانی سێقۆڵیی سەدر و پارتی و سوننە سورن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەکە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن ئامادە بن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان جەختی لەسەر بایکۆتکردنی دەکەن.