گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

خۆکوژیی بەکۆمەڵی خێزانێک لە سویسرا شۆکهێنەرە

2022.03.30 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
خۆکوژیی بەکۆمەڵی خێزانێک لە سویسرا شۆکهێنەرە

ناس کورد-

پۆلیسی سویسری ڕایگەیاند، چوار ئەندامی خێزانێکی بە ڕەچەڵەک فەڕەنسی خۆیان لە نهۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی مۆنترۆ فڕێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ سیانیان مردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، دوێنێ سێشەممە ڕووداوەکە ڕوویداوە، کوڕێکی خێزانەکە کە تەمەنی 15 ساڵە ڕزگاری بووە بەڵام هێشتا لە نەخۆشخانەیە و بێهۆشە.

 

پۆلیسی لێکۆڵینەوە ئاشکرای کرد، "بەپێی دەرئەنجامەکان، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ناکۆکی ئەو خێزانە، هەروەها بوونی لایەنی سێیەمیش بەدور دەزانرێت، بۆیە خۆکوشتنی بەکۆمەڵی ئەو خێزانە لەسەر خواستی خۆیان بووە."

Police officers take samples on a balcony

پۆلیس ئاشکراشیکرد کە "قوربانییەکان بریتین لە پیاوێکی 40 ساڵ و هاوسەرەکەی کە تەمەنی 41 ساڵە، لەگەڵ کچە 8 ساڵانەکەی و کوڕە 15 ساڵانەکەیان، هەروەها خوشکێکی ژنەکەش."

 

بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، "ئەو خێزانە زۆر دورەپەرێز لە کۆمەڵگا ژیاون."

 

پۆلیسیش دەڵێت، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، ئەو خێزانە زۆر خۆیان پاراستووە و زۆر سوور بوون لەسەر مانەوە لە ژیان، هەرزوو ڕێژەیەکی باش خواردنیان هەڵگرتووە."

Police officers work on a scene in Montreux, Switzerland