ناس کورد-
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنی سێیەم هەبووە کە هەوڵی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییان داوە بەڵام "تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه" و جەختدەکاتەوە کە "کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان هەمان پرۆسه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەرێم کەمال ئاغا کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیشە بە دەنگی ئەمریکای (30-3-2022) وتووە، "سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار بۆ ئه‌مڕۆ هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بووه له هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانه سیاسیه‌كان، نێوماڵی شیعه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه هه‌یه له‌نێوانیاندا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ سه‌رۆكی كۆمار بێته‌پێشه‌وه".
دەشڵێت، "بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار له دانیشتنی ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت، چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌كی سیاسی هه‌ڵوێستی سیاسی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌دی نه‌هاتووه یان ئه‌و گفتوگۆیانه هه‌تا ئێستا هیچ شتێكی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئه‌وه بێت پێشمانوایه هه‌تا كوتله‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن ماڵی شیعه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نرێت و هه‌تا نێوماڵی شیعه بڕیاری كۆتایی بۆ ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دابه‌شبوونی به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌تا ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌بێت بۆیه مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك كۆماریش وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و دیاره كێشه‌ی خۆیان و ئێستا كێشه‌ی كوردیش هاتۆته سه‌ری، نێوماڵی كوردیش وه‌كو نێوماڵی شیعه به‌هه‌مان شێوه ڕێككه‌وتن یان لێكگه‌یشتنیان هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌یه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و كاندیدیان جیاوازه ئه‌مانه هه‌مووی وایكردووه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان پرۆسه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت وه‌كو ئاماژه‌م پێدا."
هەرێم کەمال ئاغا جەختیکردەوە کە "گفتوگۆ هه‌بووه لەنێوان یەکێتی و پارتی به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌بووه، به‌ڵام بێگومان لایه‌نی سێهه‌م ڕۆڵی هه‌بووه له گفتوگۆ و نزیككردنه‌وه، دیاره هه‌رلایه‌نێك له‌سه‌ر هه‌مان بیروبۆچوونی خۆیه‌تی بۆ كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆیه ده‌توانین بڵێن هه‌مان هه‌ڵوێستی جارانه هه‌ردوولا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه ئه‌وانه‌ی كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرابێت یان لایه‌نی سێهه‌م ته‌داخولی كردبێت."