ناس کورد-
ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوای ئەوەی شەممەی ڕابردوو نەیتوانی ڕێژەی یاسایی بۆ ئەو پرسە بەدەستبهێنێت و تەنها 202 پەرلەمانتار ئامادە بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دابەشبوون و ناکۆکییەکان هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە، کورد نەیتوانیوە بە یەک کاندیدی هەبێت و یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ سورن لەسەر کاندیدەکانی خۆیان.
وەک پێشوەختە ڕایانگەیاندووە، پارتی دەچێتە دانیشتنی ئەمڕۆوە، یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی دەکەن و نەوەی نوێ مەرجی جێبەجێکردنی بەشێک لە 17 خاڵەکەی داناوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە "ئەگەرنا بایکۆتی دەکەن."
لەلایەکی ترەوە، هاوپەیمانی سێقۆڵیی سەدر و پارتی و سوننە سورن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەکە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن ئامادە بن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان جەختی لەسەر بایکۆتکردنی دەکەن.