گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی دانیشتنی پەرلەمانی بەجێهێشت و دەنگ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک نادات

2019.07.22 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی دانیشتنی پەرلەمانی بەجێهێشت و دەنگ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک نادات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فراکسیۆنى پارتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی بەجێهێشت و دەنگ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک نادات. حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری یەکێتى لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕایگەیاند، هەرچەندە پارتی دانیشتنەکەى بەجێهێشتووە، بەڵام پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان هەموار دەکرێتەوە. لەبارەى هۆکاری بەجێهێشتنی دانیشتنەکە، مەیادە محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بە ناس کوردی وت، "پێویست بوو هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان یەکدەنگ بوونایە لەسەر ئەوەى تاوەکو دۆخی کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە نابێت هەڵبژاردان ئەنجام بدرێت." وتیشى، "چۆن دەکرێت لەو دۆخە سەربازییەی ئێستا کەرکوک خەڵک بە ئاسانی و بە ئازادی دەنگ بدات؟!" ئەمڕۆ (دووشەممە 22ی تەموزی 2019)  دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، لەدانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر 20 مادەی پڕۆژە یاساکە درا و پەرلەمانى عێراق رۆژى 1ى نیسانى 2020ى وەک رۆژى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، دیارى کرد.