ناس کورد-
نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار جیاواز نابێت لە کۆبوونەوەى شەممە، چوارچێوەى هەماهەنگى و هاوپەیمانەکانى سورن لەسەر گفتوگۆ بۆ کۆتایی هێنان بەچەقبەستویی سیاسی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى (29-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مالیکى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئیتاڵیا جەختیکردووەتەوە بێبەشکردنى پێکهاتەیەکى سەرەکى لە شایستەکانى زیان بە هاوسەنگى نشتیمانى دەگەیەنێت و پڕۆسەى سیاسی دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە.
وتیشى پێویستە کۆتایی بهێنرێت بە چەقبەستوویی سیاسی لەرێگەى گفتوگۆوە لەپێناو پەلەکردن لە پێکهێنانى حکومەتێکى بەهێز.
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە، دواى ئەوەى شەممەى رابردوو بەهۆى تەواونەبوونى رێژەى یاسایی ئەندامانییەوە نەیتوانى کۆبێتەوە و سەرۆک هەڵبژێرێت.