ناس کورد-
میدیای نزیک لە بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، ئەگەرچی بەغدا 200 ملیارەکەی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی بۆ سلێمانی بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە نەناردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەگەڵ ئەوەی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا بەشێک لە فەرمانبەران و خانەنشینان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان مووچەیان وەرنەگرتووە.
لەوبارەیەوە، میدیای نزیک لە بافڵ تاڵەبانی (سێشەممە 29-3-2022) بڵاویکردەوە، "چەند ڕۆژی ڕابردوو حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دینارەكەی نارد بۆ هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ وترا بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی دوو بەكاردەهێنرێت، بەڵام تائێستا پارە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی دوو بۆ سلێمانی نەنێردراوە."
هەواڵەکەی میدیای یەکێتی لەکاتێکدایە، بەشێک لە پەرلەمانتاران و میدیای پارتیش دەڵێن، "داهاتی ناوخۆی سنوری سلێمانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بەوهۆیەوە پارە لە بانکدا نییە و مووچە دوادەکەوێت."