ناس کورد-
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو شێوازەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم پێشێلکاریی مافی مرۆڤە، دەشڵێت، چەند بژاردەیەکیان هەیە پێشکەشی حکومەتی دەکەن بۆ گۆڕانکاریکردن لە شێوازی دابەشکردنی مووچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان (سێشەممە 29-3-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " به‌و شێوازه دابه‌شكردنی مووچه و گیانلەدەستدانی چەند خانەنشینێک پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه ئێستا خانەنشینن، له‌وانه‌یه زیاتر له 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوو بێت كه نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه مافی خۆیان بدرێتێ كه ساده‌ترین مافی خۆیانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه بۆیان ده‌درێت. ”
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارماندا ئه‌مجاره كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن بابزانین كێشه‌كه چیه و بۆچی زیاتر له جارێك ئه‌و كێشه‌یه (گیانلەدەستدان لە سەرەی وەرگرتنی موچە) ڕوویداوه، هەروەها ده‌بێت بزانین بارودۆخه‌كه چۆنه هه‌تا ئێمه زیاتر باسی بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار."
باسی لەوەشکردووە، " هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شمان كردووه كه ئێستا به‌غدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانهنشینانهكان به كارت دابەش ده‌كات زۆر به‌ئاسانی ده‌چنه هه‌ر شوێنێك ئه‌و كارته لێده‌ده‌ن و پاره‌ی خۆیان ڕاده‌كێشن بۆیە ئێمه‌ش له‌وانه‌یه چه‌ند بژارده‌یه‌كمان هه‌بێت كه پێشكه‌شی دارایی بكه‌ینه‌وه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی ئیشه‌كه‌ی لایه هه‌تا چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزینه‌وه. ”