گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی هەیە

ئەو حەوت شوێنەی نابێت مۆبایلەکەتی لەسەر دابنێیت

2022.03.28 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو حەوت شوێنەی نابێت مۆبایلەکەتی لەسەر دابنێیت

ناس كورد-

لە ئێستادا ملیۆنان کەس لە جیهاندا مۆبایلی خۆیان پێیە، ناچاریش دەبن لە نزیک جەستەیانەوە هەڵیبگرن کە ئەوەش زیانێکی زۆری تەندروستی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆیە شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی مۆبایلەکەت لەم حەوت شوێنە دانەنێین؛

 

- لە گیرفانی پێشەوە

پیاوان بە زۆری مۆبایلەکانیان دەخەنە ناو گیرفانەکانیانەوە، زۆرجار لە گیرفانی پێشەوە دایدەنێن، ئەوەش مەترسی تەندروستی هەیە و دەبێتەهۆی تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی.

 

- لە ژێر پشتی

هەندێک کەس بۆئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە بەخەبەریان بهێنێتەوە، مۆبایلەکانیان دەخەنە ژێر پشتییەکانیان، ئەوەش زۆر مەترسیدارە و سەرت توشی تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی دەکات.

جگە لەوە، زۆرجار دەبێتەهۆی گەرمبوونی مۆبایلەکە و دەکرێت بتەقێتەوە.

 

- لە نزیک منداڵەوە

زۆرێک لە دایکان مۆبایلەکانیان لە نزیک منداڵەکانیان دادەنێن، بۆیە ڕووبەڕووی شەپۆلی کارۆموگناتیسی دەبن و توشی کێشە هەڵسوکەوت دەبن بە تایبەت لە ساڵانی پێش قوتابخانە.

 

- لە گەرماودا

مۆبایل بووەتە هاوڕێی نزیکی مرۆڤەکان، بۆیە زۆربەی جار لەگەڵ خۆیان دەیبەنە گەرماو یاخود تەوالێتەکانیش، بۆیە بەکتریا لەسەر ڕووی مۆبایلەکاندا دەگیرسێنەوە و دەکرێت ببنەهۆی چەندین نەخۆشی.

 

- گیرفانی پانتۆڵ

توێژینەوە نوێیەکان دەریخستووە تیشکی پیسی کارۆموگناتیسی مۆبایلەکان کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئێسک بە تایبەت لە تەمەنی گەنجیدا.

 

- لەسەر پێست

کاتێک مۆبایلەکەت بەر پێستت دەکەوێت، ئەگەری زۆرە هەموو ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانە بگوازرێتەوە بۆت کە لەسەر ڕووی مۆبایلەکە هەن، ئەوەش دەبێتەهۆی کێشەی پێست بە تایبەت لە گەنجاندا.

بۆیە دەتوانیت لەکاتی قسەکردندا نزیکەی یەک سانتیمەتر و نیو لە پێستی خۆت دوریبخەیتەوە یاخود پێش بەکارهێنان بە مادەی تایبەت پاکی بکەیتەوە.

 

- بارگاویکردنەوەی مۆبایل لەسەر تەختی خەوتن

لەکاتی خەوتندا، با مۆبایلەکەت دور بێت لێت، بە تایبەت کاتێک مۆبایلەکەت بارگاوی دەکەیتەوە، بەوەش نزیکەى شەش بۆ نۆ کاتژمێر دور دەبیت لە هەموو ئەو تیشکدانەوانەی کە مۆبایل هەیەتی.