ناس کورد-
وتەبێژی لقی چواری پارتی ڕەتیدەکاتەوە تەقە لە بارەگاکەی کرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا (28-3-2022) دەڵێت، "هەواڵێک لە هەندێک سایت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیێنین کە ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە".
شەوی ڕابردوو بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا لە کاردانەوەى سوکایەتیکردن بە مەرجەعێکى ئاینى لەلایەن کەسێکەوە بەناوی "نایف کوردستانی" کە دەوترێت کادیری باڵای پارتییە.
دواتر خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکە و سوتاندیان، ئەمڕۆ پارتی لە کاردانەوەی ئەوەدا، بارەگاکەی داخست و سەرجەم چالاکییە سیاسی و حزبییەکانی خۆی لە بەغدا ڕاگرت.