گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نابێتە ڕێگر لە بەردەممان

2022.03.28 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نابێتە ڕێگر لە بەردەممان

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتووی هەرێم لەسەر وزە بنیات دەنێن و کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی دابینکردنی وزە، دەشڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نابێتە ڕێگر لەبەردەم کارەکانیاندا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆڕبەندی وزەی جیهانیی ئەنجومەنی ئەتلانتیک لە دوبەی (دووشەممە 28-3-2022) ڕایگەیاند، "سوورین لەسەر ئەوەی کوردستان بخەینەسەر سەکۆی وزەی نێودەوڵەتی و سەرچاوەکانی وزەی هەرێم هیوابەخشن." 



وتیشی، "دڵنیام لەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی دابینکردنی وزە و داهاتوومان لەسەر وزە بنیاد دەنێین و ئامانجمانە ببینە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی وزەی گاز لە جیهاندا و خواستی عێراق و تورکیا و جیهان پڕبکەینەوە." 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێم نادەستورییەوە و ئامانج لێێ ئاستەنگی دروستکردنە بۆ ئەو وەبەرهێنانانەی لە کەرتی گازی هەرێمدا دەیکەین." 

 

جەختیشیکردەوە، "دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی نابێتە ڕێگر لەبەردەم وەبەرهێنان لە کەرتی گازی هەرێم و ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بێن و کارمان لەگەڵدا بکەن."