گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى فەرمى لەبەغداوە لەبارەى ’’سوکایەتى بەرەمزى ئاینی و سوتاندنى بارەگا’’

2022.03.28 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى فەرمى لەبەغداوە لەبارەى ’’سوکایەتى بەرەمزى ئاینی و سوتاندنى بارەگا’’

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى توندى سوکایەتی بە رەمزە ئاینییەکان و هێرشکردنە سەر بارەگا حزبییەکان و موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخى ئەمنى و ئامادەیی هێزە چەکدارەکان کراوە، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ پڕۆسە ئەمنییەکان و راوەدونانى داعش.

 

ئەنجومەنەکە جەختیکرەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى توندى هەر هەڵسوکەوتێک کە ببێتە هۆى زیانگەیاندن بە ئاسایشى کۆمەڵایەتى یاخود سوکایەتیکردن بە رەمزە ئاینییەکان، یان هێرشکردنە سەر بارەگا حزبییەکان و موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت.

  

لاى خۆیەوە، مستەفا کازمى جەختى لەسەر پێویستى رێگریکردن لەهەر کاریگەرییەکى نەرێنى قەیرانە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەر شەقامى عێراقى و فەرمانى بەهێزە ئەمنییەکان کرد لەئامادەباشیدا بن بۆ بەجێهێنانى ئەرکەکانیان و پاراستنى هاوڵاتییان و بارەگا و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.

  

هەروەها کازمى فەرمانیکرد بەلەکارخستنى ئەفسەرە کەمتەرخەمەکان.