ناس کورد-
وتەبێژى کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند، ئەگەرچى رەوا نییە بارەگای پارتی بەرانبەر تویتی کادرێکی بسوتێنرێ و ئیدانەی دەکەن، بەڵام نەریتی بارەگا سوتاندن پارتى دایهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەکیم لە بڵاوکراوەیەکدا (28-3-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، " پارتی کە ئەو ھەموو پۆزشانەش دادی نەدا چی دەڵێت بەرانبەر ئەو لەشکرە ئەندام و كادرە ئاراستەكراوەی خۆی لە سۆشیال میدیا ، كە رۆژانە کاریان تەنھا جنێودانە بە سەرکردەو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان".
دەقى بڵاوکراوەکە:
- دەرکەوت لە عێراقدا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە، مەرجەعیەت لە سەروی ھەموو پیرۆزیەکانەوەیە ، بەداخەوە ڕۆژانە لەم وڵاتە بێڕێزی بە خودا و پێغەمبەر و ھاوەڵانی دەکرێت و ھیچ ھەڵوێستێکی جەماوەری و فەرمی نابینرێ بەرانبەری .
- ئەو كاردانەوە توندەی بەرانبەر تویتەكەی كادرەكەی پارتی هاتە ئاراوە،بەشێكی پەیوەندی بەو ڕێككەوتنەی پارتیەوە هەیە لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سوننەكان و هەر لەوێشەوە گرێدراوتەوە بە بۆچونەكەی موقتەدا سەدر وباوباپیرانی كە پێی وایە ”مەرجەعیەت دەبێت عێراقی بێت” پەرچەکردارو كاردانەوەی نەیارانی ھاوپەیمانێتی سێقۆڵیی، تەنها بە سوتاندنی بارەگایەكەوە بوەستێت ھەر باشە.
- ئەمەی روویدا دەرخەری کاریگەریی سۆشیال میدیایە و ئەوەش دەسەلمێنێت کە تویت و پۆست و کۆمێنتی کادرێک چەند بەزەرەر بەسەر لایەنەکەیدا دەشکێتەوە .
- پارتی کە ئەو ھەموو پۆزشانەش دادی نەدا چی دەڵێت بەرانبەر ئەو لەشکرە ئەندام و كادرە ئاراستەكراوەی خۆی لە سۆشیال میدیا ، كە رۆژانە کاریان تەنھا جنێودانە بە سەرکردەو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان .
- وێرای ھەموو سەرنج و تێبینیەكان، رەوا نیە بارەگای پارتی بەرانبەر تویتی کادرێکی بسوتێنرێ وئیدانەی ئەکەم ، گەرچی نەریتی بارەگا سوتاندن پارتی دایھێنا و خۆزگە لە کاتی پەلاماردانی بارەگاکانیش لەهەرێمی کوردستان هەڵوێست و کاردانەوەی وەکوو بارەگاکەی لە بەغدا بووایە و تەقەی لە خوپیشاندەران نەکردایە.
- خۆبەریکردنی حزب لە کادرەكانی، لە کاتی ھەڵەو کەم وکورتی لەم جۆرەدا، خراپە و قێزەون و باوەرپێ نەکراوە، باشتربوو کارەکەی سەرکۆنە بکرێ و لە قسەکانی خۆبەری بکرێ، نەك لە خودی كادرەكەو حاشا لێكردنی، كە بە ئاشكرا و لای هەمووان ڕوون و ڕۆشن بوو كە نایف كوردستانی كادری پارتی دیموكراتی كوردستانە.