ناس کورد-
لە میانەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، ویل سمیسی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی زلەیەکی لە پێشکەشکاری مەراسیمەکە دا و هێرشیکردەسەر، ئەوەش دوای ئەوەی گاڵتەی بە هاوسەرەکەی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022، ویل سمیس، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی (King Richard) بەدەستبهێنێت.
لەکاتی مەراسیمەکەدا، کریس ڕۆکی پێشکەشکاری مەراسیمەکە و ئەکتەری کۆمێدی گاڵتەی بە هاوسەرەکەی ویل سمیس کرد کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە مووەکانی قژی لەدەستداوە.
وەک لە ڤیدیۆی مەراسیمەکەدا دەردەکەوێت، هاوسەرەکەی ویل سمیس بە قسەکانی پێشکەشکارەکە نیگەران دەبێت، لەوکاتەدا سمیس دەچێتە سەر ستەیج و زلەیەکی بەهێز لە پێشکەشکارەکە دەدات.
لەدوای گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی، ویل سمیس بە توڕەییەوە بە کریس ڕۆک دەڵێت، "ناوی هاوسەرەکەم مەهێنە."