کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- گەنجێکی هەڵەبجەیی توانی پلەى یەکەم بەدەستبهێنێت لە پێشبڕکێی (مشيخة المقارئ العراقیة) کە تایبەتە بە پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و بۆ یەکەمجارە لە عێراق ئەنجام دەدرێت. دوێنێ 21ی تەموز، ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێکە دەرچوو، بەختەوەر بەهادین، 19 ساڵ، پلەى یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا. . بەختەوەر بەهادین کە هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرە بە ناس کوردی وت، ساڵی 2017 بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری تاقیکرنەوەی نێودەوڵەتی قورئان لەبەرکردنی لە سودان کردووە و "لەسەر ئاستی جیهان پلەى 17یەمم بەدەستهێنا و کۆی نمرەکەم 95.12 بوو." ڕاشیگەیاند، "بە بەدەستهێنانی ئەو پلەیە، بوومەتە نوێنەری عێراق بۆ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی."