ناس کورد-
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھه‌وڵه‌كان له رۆژی چوارشه‌ممه‌ش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شكست ده‌ھێنن، بۆیه ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گفتوگۆ و دانوستان له نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كاروان یاروه‌یس، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 27-3-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " ھه‌مان ئه‌و دۆخه‌ی رۆژی شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕوویدا بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه، ته‌نها پێویسته گفتوگۆ و دانوستان له نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، چونكه له ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی په‌كی كه‌وتووه و به‌پێی ده‌ستوریش ده‌بوو زووتر پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش دواخراوه و ھه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بخرێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی و ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكات بۆ فشاركردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر رێژه‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه ته‌واو بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت، پێم وایه تاكو رێككه‌وتن له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان نه‌كرێت رێژه‌ی یاسایی بۆ ده‌نگدان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌واو نابێت، بۆیه گومانمان نییه دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به ده‌ردی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه ده‌چێت."
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، "تا 6-4-2022، ماوه ده‌ستورییه‌كه ماوه بۆ ته‌واوبوونی 30 رۆژه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ش ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستوری دروست نه‌بێت. "