گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زیاتر لە حەوت ملیار دینار بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر دابەشدەکرێت

2022.03.27 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە حەوت ملیار دینار بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر دابەشدەکرێت

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بڕى حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێردا دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو (27-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتى هەرێم و خێرخوازانەوە دابین کراوە و بەسەر  زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێردا دابەشدەکرێت.

 

وتیشى هەروەها لیژنەى لێکۆڵینەوە لەهۆکارى لافاوەکە لەچەند رۆژى داهاتوودا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکەى رادەگەیەنێت و بۆ راى گشتى بڵاودەکرێتەوە.

 

پارێزگارى هەولێر باسى لەوەشکرد، بڕیارەکانى لیژنەکە تایبەت دەبن بە سزادانى ئەو پرۆژانەى بوونە هۆکارى ئەوەى زیانى لافاوەکە زیاتر بێت، لەگەڵ ئەو شوێنانەى زیادەڕۆییان کردووە.