کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ئەو زانیارییانەى بەرپرسانی ئێران ڕەتکردەوە لەبارەى هەڵوەشاندنەوە و دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی لە ئێران. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، "ڕژێمی ئێران مێژوویەکی درێژی لەگەڵ بڵاوکردنەوە درۆدا هەیە" و ڕەتیکردەوە زیاتر قسەی لەسەر بکات. . زیاتر بخوێنەوە.. ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک سیخوڕی ئەمریکای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند . ئەمڕۆ دووشەممە، 22 تەمموزی 2019، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە بەرپرسێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرای کرد، 17 سیخوڕیان دەستگیرکردووە کە کاریان بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سی ئای ئەی کردووە.. بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئێرانییەکان، ئەو سیخوڕانە بەشێوی تاکە کەس کاریان کردووە و پەیوەندییان بە یەکترەوە نەبووە.