ناس کورد-
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، ١١ چەکی بانکی ئاڕاستەی بانکەکان دەکەن، بەمەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندکاری زانکۆکەیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د.ئالان فەرەیدون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (یەکشەممە 27-3-2022) ڕایگەیاند، "چەکی بانکیمان بەبڕی ٣٦٣ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دینار بۆ دەرماڵەی ٧ هەزار و ٧٦ خوێندکارانمان کردووە کە لە گەنجینەکانەوە پاڵپشتی دارایی بۆ کراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " چەکەکانیش دراوەتە کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان تاکو ئاڕاستەی بانکەکانی بکەن و بەپێی تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی کولێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ بۆیان خەرج بکرێت."