ناس کورد-
لە نوێترین رێنماییدا بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیار درا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، ئەو کەسانەی جۆرێک ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستیان بە پشکنینی (پی سی ئاڕ) نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 27-3-2022) بڵاویکردەوە، "دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگاداریهكدا تازەترین رێنمایی گهشتكردنی بڵاو كردهوه كه تایبهته به وهرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی PCR له ڕێنماییهكهی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق هاتووه كه گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئهوانهی کە تەمەنیان لە سەروو (12) ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەی وەرگرتبێت، لە (1)ی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە راپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر له (72) کاتژمێر پێش گەشتەکەی پێ بێت".