گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک کۆمار هاتەدەنگ

ڕاگەیەنراوێک لە بەرهەم ساڵحەوە لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار

2022.03.26 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە بەرهەم ساڵحەوە لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار

ناس کورد- 

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شکستهێنان لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان لە کاتی خۆیدا جێی داخە، دەشڵێت، " پێویستە هەموو لایەنەکان بە ڕۆحییەتی نیشتمانپەروەرییەوە دەست بکەن بە گفتوگۆ و دیالۆگێکی جدی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی."  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (شەممە 26-3-2022) ڕایگەیاند، "نەبوونی  تێگەیشتنی نەتەوەیی و شکستهێنانی پەرلەمان لە تەواوکردنی ئەرکە دەستورییەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا جێگەی داخە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەردەوامبوونی چەقبەستووی سیاسی و لەنێو ئەو تەحەدا گەورەیەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە جێگەی قبوڵکردن نییە." 

 

سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامانجە سەرەکییەکە نەبوو، بەڵکو ئامرازێکە بۆ چاکسازی و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و باشترکردنی بارودۆخی وڵات و وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی عێراقییەکان، ئەو پەرلەمانە نوێیەی کە هەڵبژێردراوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شانە." 

 

د. بەرهەم ساڵح باسی لەوەشکردووە، "ئێستا هێزە سیاسییەکان ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی نیشتیمانی دەبنەوە و ئەو بارودۆخە سەختەی وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی دەخاتە ئەستۆی هەموو لایەنەکان بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی دروست بووە بە پێکهێنانی حکومەتێکی  کاریگەر و بەهێز کە پارێزگاری لە بەرژەوەندی و سەروەریی عێراق بکات و کار بۆ بەدیهێنانی داخوازییەکانی هاووڵاتییان بکات."

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە بەپەلە دەست بکەن بە گفتوگۆ و دیالۆگی جدی بۆ دەرچوون لەو دۆخە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە.