ناس کورد-
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە دانیشتنەکان تاوەکو ڕێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەدەست دێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەیی 202 پەرلەمانتار دەستیپێکرد، بەڵام نەتوانرا سەرۆککۆمار هەڵببژێردرێت چونکە پێویستی بە 220 پەرلەمانتار هەبوو.
هاوپەیمانێتی و فراکسیۆنەکان سەدر، سیادە، پارتی، لەپێناو خەڵکدا و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی ئامادەی بوون.
بەڵام هەماهەنگی شیعەکان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان بایکۆتیان کرد کە ژمارەیان 126 پەرلەمانتار بوو.