کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی باشوری عێراق پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 49 پلە و کەمترین پلەش لە پارێزگای دهۆک تومارکراوە کە 43 پلە بووە. . دەستەی کەشناسی عێراق ئەمرۆ دووشەممە، 22ى تەموز 2019، ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە سێ پارێزگای عێراق هەڵکشانێکی زۆری بە خۆیەوە بینیووە و گەیشتونەتە 49 پلەی سیلیزی. . ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵکردنی بای باکوری ڕۆژئاوا بەسەر عێراقدا کاریگەری کردوەتە سەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما. . دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، لە پارێزگاکانی بەسرە ، زیقار، میسان پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 49 پلە و لە پارێزگاکانی سەماوە و نە جف 48 پلەی تۆمارکراوە. . بە گۆیرەی پێشبینیەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، کەش و هەوای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی باشوری عێراق گۆڕانکاری زۆری بەسەردا نەهاتووە. .