گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار

شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا

2022.03.25 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا

ناس كورد_

لە دوا كاتژمێرەكانی کێبرکێی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ دیاری کردنی سەرکۆماری نوێ کە بڕیارە لە دانیشتنی سبەینەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەڵبژێردرێت، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شاندەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەندێک لە کەسایەتی سیاسیی عێراقدا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

 

سەردانی شاندی یەکێتى بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەى شەممە ٢٦ى ئادارى ٢٠٢٢، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنى سەرکۆمار کۆببێتەوە. کاندیدی فەرمی یەکێتیش بۆ ئەو پۆستە بەرهەم ساڵحە لە بەرامبەر كاندیدی هاوپەیمانی سێقۆڵی كە رێبەر ئەحمەد بارزانییە.

 

چەند رۆژێک لەمەوبەر هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی سەدر پێکهێنانی "هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان"یان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و بە فەرمی رایانگەیاند کە رێبەر ئەحمەد کاندیدی هاوپەیمانییەکەیە بۆ پۆستی سەرکۆمار و محەمەد جەعفەر سەدر کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

 

لە بەرامبەردا یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ دەرچوواندنى کاندیدەکەی چاوی لەو دەنگانەیە کە چوارچێوەى هاوئاهەنگى و بەشێک لە سەربەخۆکان و ئەندامانی لیستەکەی خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆی دەستەبەر دەکەن.