گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە: سبەی دەوامە

میدیای یەكێتی: مامۆستایان تا دابەشكردنی مووچە لەکاتی خۆیدا دەوام ناکەن

2022.03.25 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای یەكێتی: مامۆستایان تا دابەشكردنی مووچە لەکاتی خۆیدا دەوام ناکەن

ناس كورد_

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە ئاگاداری پەروەردە بۆ دەوامی سبەی شەممە لە کاتێکدایە کە مامۆستایان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە: تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی PUK ميديا لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25/3/ 2022) بڵاویكردەوە: بەھۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، مامۆستایان چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ڕایانگەیاندووە: تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

 

لەلای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکد خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئادار دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

هەر لەم میانەیەدا عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان، لە پۆستێكدا "فەیسبوك" كە "ناس كورد" بینیویەتی ئەمرۆ هەینی باس لەوە دەكات هەندێك لایەن بەشێكن لە دەسەڵات، بەڵام لە پشتەوە کار بۆ بایکۆتی خوێندن و دەوامی هەندێک فەرمانگەكان دەكەن و بە پلارەوە نووسیویەتی "با لە ماڵ بن بەس خۆپیشاندان نەکەن!".

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی "ناس كورد" لە گروپە تایبەتەكانی مامۆستایان و لەناو خوێندنگاكان مشتومڕ و گفتوگۆی گەرم هەیە لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوام پاش ئەوەی بەرێوەبەری قوتابخانەكان ئاگادارییەكەی پەروەردەیان گشتاندووە، ژمارەیەك لە مامۆستایان باس لە نەبوونی مووچە و گرانی بەنزین و كرێی گواستنەوە دەكەن و سوورن لەسەر درێژەدان بە بایكۆت تا وەرگرتنی مووچەی مانگی ئازار، هەندێكیش كە ترسی تەواونەكردنی پرۆگرامدان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامدان بەتایبەت كە دەوروبەری مانگێكی ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن و ئامادەكارییەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ، لە بەرامبەریشدا ڕایەك هەیە گەڕانەوەی بۆ "تناوب" پێ باشە بۆ تەواوكردنی خوێندنی ئەم ساڵ.