ناس کورد-
نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەى کۆبوونەوەی شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕاگەیاند و دەڵێت، "هەموو ئەگەرێک کرایەوە لە بەردەماندا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هیمداد شاهین، وتهبێژی جوڵانهوهی نهوهی نوێ لە پەیامێکی کورتدا (24-3-2022) ڕایگەیاند، "هەموو ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق کراوەیە لەبەردەماندا. چ بە کشاندنەوەی کاندیدەکەمان بێت بۆ پۆستی سهرۆک کۆمار و بەشدارینەکردنمان بێت لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، یاخود نەکشانەوەی کاندیدەکە و بەردەوامییمان."