ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هەرکەسێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران بکات، ئەگەر ڤاکسینیشی کردبێت، هەر ناچار دەکرێت پشکنینی کۆرۆنا بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح (24-3-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "ئەم پشکنینە لەلایەن کۆمپانیاوە دەکرێت، لەکاتێکدا ئێران دەڵێت ئەگەر ڤاکسینت کردوە پشکنین پێویست نیە! کە ئێران خۆی دەڵێت: پێویست نیە! چ پێویستە ئەم پارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت".
وتیشى "بۆ بەدواداچونی ئەم دۆسیە قسەمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی کردوەو داوای هەڵگرتنی ئەم پشکنینەمان کردووە، وەزیری تەندروستی وتی هەموو ڕێوشوێن و بڕیارەکان لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
ئەوە لەکاتێکدایە، سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا (23-3-2022) رایگەیاند "ئاماژه به ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتیانی عێراقی كه دوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و لانی كه‌م دوو هه‌فته به‌سه‌ر دۆزی دووه‌م دا تیپه‌ڕی بێت و كارتی ڤاكسینی QR CODE (كارتی دیجیتاڵ) یان هه‌بێت، به مه‌به‌ستی هاتوچۆ بۆ ئێران پێویستیان به ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا نییه."
دەشڵێت، "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌یان نییه، ده‌بێت به دڵنیایی تێستی كۆرۆنا له جۆری PCR بخه‌نه‌ڕوو كه كه‌متر له 72 كاتژمێر به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕیبێت."