گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکێتى مەرجێکى بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەى پەرلەمان دیاریکرد

2022.03.24 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى مەرجێکى بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەى پەرلەمان دیاریکرد

ناس کورد-

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان مەرجێکى راگەیاند بۆ بەشداریکردنى لە کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کە بڕیارە رۆژى شەممە بەڕێوەبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى بۆ "ناس" وتى "ئەگەر لایەنە شیعییەکان پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان نەگەنە رێککەوتن، بەشدارى لەکۆبوونەوەکە ناکەین".

  

وتیشى "ئێمە دەچینە پاڵ هەڵوێستى چوارچێوەى هەماهەنگى".

 

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى (24-3-2022) هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سەدر و سوننە بە ناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" ڕاگەیەنرا و جەختیانکردەوە کە ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کە ئامۆزای موقتەدا سەدرە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.