ناس کورد-
دوای ناساندنی وەک کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ڕێبەر ئەحمەد بەڵێنی دا کار بکات بۆ "جێگیرکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی مۆدێرن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاونیشتمانیان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سەدر و سوننە بە ناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" ڕاگەیەنرا و جەختیانکردەوە کە ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کە ئامۆزای موقتەدا سەدرە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
هاوکات محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، "شانازی دەکەم ببمە کاندیدی هاوپەیمانییەتییەکە کە نوێنەرایەتی نیشتمان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانەوە."
هەرزوو بارزانی پەیوەندی بە سەدر کرد بۆ پیرۆزبایکردن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکە، هەروەها سەدریش پەیوەندی بە حەلبوسی و خەنجەرەوە کرد.