گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژییەکانی بەریتانیا و ئێران پەرەدەسێنن؟

تەلەگراف: چەند شانەیەکی نووستوو بۆ لێدانی بەریتانیا چاوەڕێی فرمانی ئێران دەکەن

2019.07.22 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
تەلەگراف: چەند شانەیەکی نووستوو بۆ لێدانی بەریتانیا چاوەڕێی فرمانی ئێران دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک شانەی نووستووی تیرۆرستی چاوەڕێی فرمانی ئێران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی لە ناو خاکی بەریتانیا. . ڕۆژنامەکە لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و بەریتانیا زیاتر بن ئەگەری ئەوە دەکرێت ئەو شانانە کردەوە توندوتیژی ئەنجام بدەن. . بەپێی ڕۆژنامەکە ئێران لە پلەی سێیەم دێت دوای ڕووسیا و چین لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا. . تەلەگراف باسی لەوەکردووە، دەزگا هەواڵگرییەکان پێیانوایە ”ئێران پاڵپشتی لە شانەی تیرۆریستیی نووستوو لەسەرتاسەری جیهان دەکات و دەتوانێت لە دژی بەریتانیا  بەکاریان بهێنێت." . بەپێی رۆژنامەکە ئەم شانە نوستوانە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن .