گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا: زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا خزمەت بە سزاکانمان بۆ سەر ئێران دەکات

2019.03.13 - 21:13
ئەمریکا: زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا خزمەت بە سزاکانمان بۆ سەر ئێران دەکات

 

ناس کورد-

وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا پلانەکانی ئەمریکا خێراتر دەکات بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە بە تەواوی.

 

برایان هۆک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کار و باری ئیران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: " سزاکانی سەر ئێران ئەو وڵاتەی بێبەری کردووە لە داهاتی نەوت بە بڕی دە ملیار دۆلار لە ساڵی 2017وە".

 

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا لە لایەن ولاتە بەرهەمهێنەکانەوە، خزمەت بە پلانەکانی ئەمریکا دەکات بۆ وشککردنی هەناردەی نەوت لە لایەن ئێرانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان".

ئەم لیدوانەش پاش ئەوە دێت کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کرد هەناردەی نەوتی ئێران دەگەیەننە سفر.

 

لە ساڵی ڕابردوو ئەمریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، پاش ئەوەی کە لە ڕێککەوتنە ئەنۆمییەکەی ئێران لەسەر بڕیاری ترەمپ کشایەوە.