ناس کورد-
دادگـای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی پێنج شەمەی دیاریکرد بۆ بڕیاردان لەسەر دوو داوا کە دژى بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد بەرزکراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەدواداچوونى "ناس"، سکاڵاى یەکەم لەلایەن ڤیان سەبری لەسەر "نادەستووری بونی" قبوڵکردنی کاندیدکردنى بەرهەم ساڵح بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار تۆمارکراوە.
هەروەها سکاڵاى دووەم لەلایەن عالیە نوسیف تۆمارکراوە لەسەر "نادەستووری بوونی" کاندیدکردنى ڕێبەر ئەحمەد بارزانی لەلایەن پارتى یەوە بۆ وەرگرتنى پۆستەکە.