گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆربایەک بە 100 هەزار دینار

کوڕەکەى عەلى باپیر: محەمەدى حاجى مەحمود  250 هەزار دۆلارەکەى بۆ خۆى بردووە

2022.03.22 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕەکەى عەلى باپیر: محەمەدى حاجى مەحمود  250 هەزار دۆلارەکەى بۆ خۆى بردووە

ناس کورد-

 

کوڕێکى عەلى باپیر، محەمەدى حاجى مەحمود تۆمەتباردەکات بەوەى ئەو 250 هەزار دۆلارەى بردووە کە مام جەلال لەدواى موشەکبارانکردنى بارەگاکانى کۆمەڵ لە 2003 بۆ عەلى باپیرى ناردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف عەلى باپیر لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "سەبارەت بە (250) هەزار دۆلارەکە، بەپێی قسەی کەسە نزیکەکانی خۆی: کاکە حەمە ئەو پارەی لە مام جەلال وەرگرتووە بەناوی مامۆستا، دواتر کاکە حەمە پارەکەی بردووە، لە کاتێکدا مامۆستا عەلی باپیر تا دوێنێ مەوزووعی ئەو پارەیەی هەر نەبیستبوو". 

 

دەشڵێت "لە کاتی مووشەکبارانەکە و لە دانیشتنەکەی گوڵەخانەش، کاکە حەمە یەك دەقەش لەوێ نەبووە و لە سلێمانی بوو. کاکە حەمە لە بەرامبەر ئەو نان خواردنە سەرپێیەیی مامۆستا لە گوڵەخانە (تەنها شۆربایەکیان خواردبوو)، (100) هەزار دیناری سویسری لە مام جەلال وەرگرتووە".

 

محەمەدى حاجى مەحمود لە یاداشتەکانیدا کە بەم دواییە بڵاوکرایەوە عەلى باپیر تۆمەتبار دەکات بەوەى کاتێک لە گوڵەخانە داڵدە دراوە، جەلال تاڵەبانی 250 هەزار دۆلاری بۆ ناردووە و هەمووی خواردووە.