کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزە عێراقییەکان لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی نەسر"، زیاتر لە 50 گوندیان لە باشووری بەغدا لە شانە نووستووەکانی داعش پاک کردووەتەوە. . بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی نەسر" لە سنووری باکووری شاری بەغدا تا دەگاتە ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار بەردەوامە. . لە میانی ئۆپراسیۆنەکەدا، ھێزە عێراقییەکان 50 گوندیان لە سنووری قەزای تارمییە باکووری بەغدا لە شانە نووستووەکانی داعش پاک کردووەتەوە. . ھەروەھا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گرتووە ژمارەیەک حەشارگەی شانە نووستووەکانی چەکدارەکانیان لە باکووری بەغدا لەناوبردووە. . ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 20ی تەمموزی 2019، وەزارەتی بەرگری عێراق قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی نەسر"ی ڕاگەیاند. .