ناس کورد-
گەڕان بەدواى ئەو سێ کەسە بەردەوامە کە دوێنێ کەوتنە ناو ئاوى قەشان لە قەزاى ماوەت لەسنورى شارباژێر و هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامەران حەسەن قایمقامى ماوەت بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بڕیارە کەمێکى دیکە تیمى غەواس بگەنە شوێنەکە بۆ گەڕان بەدواى ئەو سێ کەسەدا، هەروەها تیمى فڕۆکەوانیش هاوکار دەبن لە پڕۆسەکەدا.
وتیشى سەربارى ئەوە خەڵک و کەسوکارى گەنجەکانیش سەرقاڵى گەڕانن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
ئەو سێ کەسە، دوانیان خەڵکی بەرسماقن و ئەویتریان خەڵکی شاری هەولێرەو زاوایانە.