کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک سیخوڕی ئەمریکای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و کە بەشێکیان لە دەزگا هەستیارەکانی ئەو وڵاتە کاریان کردووە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 22 تەمموزی 2019، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە بەرپرسێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرای کردووە، 17 سیخوڕیان دەستگیرکردووە کە کاریان بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، سی ئای ئەی کردووە. . بەپێی زانیارییەکان، ئەو سیخوڕانە بەشێوی تاکە کەس کاریان کردووە و پەیوەندییان بە یەکترەوە نەبووە. . لە بارەی شوێنی کارکردنیان ئاماژە بەوەکراوە، لە چەند ناوەندێکی بازرگانی، ئەتۆمی، سەربازی و ڕوبەڕووبونەوەی هێرشی ئەلکترۆنی کاریان کردووە. . هەروەها باسی لەوەکردووە بەشێک لەو سیخوڕەکان لە بەرانبەر پێدانی ڤیزای ئەمریکا ئەو کارەیان ئەنجامداوە. . ئەو بەرپرسە ئەمنیەی ئێران باسی لەوەشکردووە، بە پێی ئەو تاوانانەی ڕووبەڕووی ئەو کەسانە کراونەتەوە بەشێکیان لە سێدارە دەدرێن.