گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێکی عەسایب: نازانم پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان بکەم یان سەرەخۆشی

2022.03.21 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی عەسایب: نازانم پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان بکەم یان سەرەخۆشی

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی عەسایبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی نەورۆز و گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا دەڵێت، نازانێت سەرەخۆش بکات یان پیرۆزبایی، داواش دەکات، مووچەی خانەنشینان ڕاستەوخۆ لە بەغداوە دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسک مەهدی زەنگی، پەرلەمانتاری سەربە عەسایبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 22-3-2022) ڕایگەیاند، "نازانم بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و بۆنەکانی نەورۆز پیرۆزبایی بکەم لە خەڵکی باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) یاخود سەرەخۆشی بکەم بەبۆنەی گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا لە سلێمانی.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشی کردووە، بەپەلە حکومەتی فیدڕاڵی ڕێکاری تایبەت بگرێتەبەر بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەژێر چاودێری خۆیدا، بەتایبەت خانەنشینان.