گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەیرانەکان تێپەرێنین’’

حکومەتى هەرێم باسى ’’ساڵێکى قورس’’ دەکات

2022.03.20 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم باسى ’’ساڵێکى قورس’’ دەکات

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ساڵێکى قورسیان تێپەڕاند و نەهامەتى و بەڵا و مەترسیى زۆر ڕووبەڕووى کوردستان بووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەت (20-3-2022) لە پەیامێکدا بەبۆنەى نەورۆزەوە وتى "هیوامان وایە هەرێمى کوردستان بە هەوڵ و ماندووبوون و خۆڕاگرى گەلەکەمان بتوانین قەیرانەکان تێپەرێنین".

 

دەقى پەیامەکە:

 

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

 

بە بۆنەی هاتنى جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیانى ئازیز لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییە ماندوونەناسەکان دەکەین، هیوادارین ساڵى نوێ ساڵى بەدیهاتنى هیوا و ئاواتەکان بێت.

 

ساڵێکى قورسمان تێپەڕاند و نەهامەتى و بەڵا و مەترسیى زۆر ڕووبەڕووى کوردستانى ئازیزمان بوویەوە، هەروەک چۆن نەورۆز بە ماناى نوێبوونەوە و شکانى سەرما و کۆتاییهاتنى ناخۆشییەکان و دەستپێکى خۆشى و هاتنى بەهارە، هیوامان وایە هەرێمى کوردستان بە هەوڵ و ماندووبوون و خۆڕاگرى گەلەکەمان بتوانین قەیرانەکان تێپەرێنین.

 

خاکە بەپیتەکەى نیشتیمانەکەمان شایەنى ڕێزگرتنە، بۆیە دەبێت لەگەڵ بەسەربردنى پشوو و سەیران و گەشتەکان، پاکوخاوێنى ژینگە و ڕێنماییەکانى هاتوچۆ بە هەند وەربگرین.

 

د. جوتیار عادل

وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان