ناس کورد-
میدیای سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە، بەشی پارێزگای سلێمانی لە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی نێردراوە، بەڵام داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانی سنورەکە دیارنییە، دەشڵێت، لە هەولێر و دهۆک بەبێ کێشە مووچە دابەش کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای سەرۆکی حکومەت (یەکشەممە 20-3-2022) بڵاویکردووەتەوە، " بەشی پارێزگای سلێمانی لە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی نێردراوە کە پێویستی 85 لە سەدی مووچەی فەرمانبەران پێکدێنێت، بەڵام داهاتی ناوخۆی سلێمانی و خاڵه سنوورییهكان وەک پێویست ناگەیەنرێتە خەزێنەی گشتی لە سلێمانی و ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیاری خەڵکی ئەو سنورە."
زیاتر بخوێنەرەوە: نیو مووچە دەستیپێکردەوە
ئاماژەی بەوەشکردووە، " داتاکان دەریدەخەن، لە سلێمانی پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ خزمەتی خەڵکی ئیدارەکە خەرج ناکرێت و ئێستاش بەبێ روونکردنەوەی پێویست باس لە نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی، ئیدارەی راپەرین، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەکەن."