کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا میکانیزمی جێبەکردنی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نوێ تاوتوێ دەکرێن. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، کاتژمێر 11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دووەم کۆبوونەوەی بەڕێوەدەبات. . بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا قسە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی کابینەکە دەکرێت. . یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی حکومەت دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک بڕیار دەرکران. . ئەوەی بوویە جێگەی سەرنجی میدیاکان یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕابردوو تەنیا چەند کاتژمێرێکی خایاند و دواتر لە ڕاگەیەندراوی فەرمیدا لابرا کە تایبەت بوو بە ئاشکراکردنی سامان و داهاتی بەرپرسانی باڵا. .