گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی عێراقی دەرکرا

2022.03.19 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی عێراقی دەرکرا

ناس کورد- 

قائیمقامییەتی هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی عێراقی لە هەڵەبجە دەرکرد و دەڵێت، ئەوبەنزینەی رۆژانە دەنێردرێت بۆهەڵەبجە بەشی شۆفێرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆسودمەندبوونی شۆفێرانە بەشێوەیەکی دادپەروەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی بڕیارەکانی قائیمقامییەتی هەڵەبجە: 

 

١- بەنزینی نۆرماڵی ٦٩٠ دیناری تەنها بەو شۆفێرانە دەدرێت، کە کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانیان سەربە پارێزگای هەڵەبجەیە.

 

٢- بەنزینخانەکان پابەند دەکرێن بەوەی هەر شۆفێرێک تەنها ٤٠ لیتر بەنزین یان بایی ٢٨ هەزار دیناری پێبدرێت.

 

٣- شۆفێرانی ژن و خاوەن پێداویستی تایبەت لەریزی تایبەت بەخۆیان دەوەستن و پێویستە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن، ئەگینا بەنزینیان پێنادرێت.

 

ئەوبەنزینەی رۆژانە دەنێردرێت بۆهەڵەبجە بەشی شۆفێرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆسودمەندبوونی شۆفێرانە بەشێوەیەکی دادپەروەر.