گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری کەرکوک: ئەگەر ئاسایش هەزار کەسمانی دەستگیرکردبێت ئەوە بەهۆی داعشەوە حەوت هەزارمان کوژراون

2019.07.21 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری کەرکوک: ئەگەر ئاسایش هەزار کەسمانی دەستگیرکردبێت ئەوە بەهۆی داعشەوە حەوت هەزارمان کوژراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانى ئاسایش (یەکێتى و پارتی) لە ساڵی 2003ەوە هەزار بۆ دوو هەزار کەسیانی دەستگیرکردبێت، ئەوە كە "بەهۆی پێشوازیکردن لە داعش لە ناوچەكانماندا زیاتر لە 7000 هەزار كەسمان كوژران و سەربڕدران". وتەکانی ڕاكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لە میانی کۆنگرەی سیاسیی عەرەبیدا بوو بۆ دۆزینەوە و ئازادکردنی بێسەروشوێنانی عەرەبی کەرکوک کە ئەوان هەردوو ئاسایشی پارتی و یەکێتى تۆمەتباردەکەن بە دەستگیرکردنیان لەدوای ساڵی 2003. . راكان سەعید وتی، "کوڕ و ڕۆڵەى ئێوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و پێویستە بەغدا و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن بۆ ئازادکردنیان." مەبەستى ڕاکان جبوری عەرەبەکانی کەرکوک زیاتر لە هەزار فۆڕمی بێسەروشوێنبوونی کەسوکاریان ڕادەستى پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کرد و بڕیارە ڕادەستى حکومەتى هەرێم و عێراق بکرێت. . لە ساڵی 2014دا و لە سەروبەندی هاتنی داعش، حەڵکی حەویجە کە ڕاکان جبوری خۆیشی خەڵکی ئەو ناوچەیە باوەشیان بۆ داعش کردەوە و بەشێکی زۆر لە عەشیرەتەکان بەیعەتیان بە داعش دا.