گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج هێندە لە دەنگ خێراتر

روسیا موشەکێکى جیاوازى دژى ئۆکرانیا بەکارهێنا

2022.03.19 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
روسیا موشەکێکى جیاوازى دژى ئۆکرانیا بەکارهێنا

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگرى روسیا رایگەیاند، جۆرە موشەکێکى بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکارهێنا کە خێراییەکەى لەدەنگ زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى وەزارەتەکە (19-3-2022) ئاماژەى بەوەکرد، موشەکەکە کۆگایەکى موشەک و چەک و کەلوپەلى فڕۆکەى جەنگى ئۆکرانیاى لەژێر زەوى لە خۆرئاواى ئەو وڵاتە پێکاوە، ئەوەش بەپێی بی بی سی.

 

ئەمە یەکەمجارە روسیا دانبنێت بەبەکارهێنانى ئەو جۆرە موشەکە لەهێرشەکەى بۆ سەر ئۆکرانیا.

 

موشەکەکە نوێترین جۆرى موشەکى بالیستییە و پێنج هێندەى خێرایی دەنگ خێراترە.

 

بەپێی سوپاى روسیا، ئەو جۆرە موشەکە بۆ پێکانى ئامانجێک لەدورى دوو هەزار کیلۆمەترەوە بەکاردەهێنرێت و هیچ سیستەمێکى بەرگرى موشەکى ناتوانێت روبەڕووى ببێتەوە.