گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

2019.07.21 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی تەموزی 2019، چەند گەشتیارێکی هەرێم بەهۆی بەرزکردنەوەى ئاڵای کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکی کەوتنە بەر هێرشی کۆمەڵێک هاوڵاتی تورکیا و لێیان درا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە پارێزگاری شارەکە داوای لێبوردنی لە ئاڵای کوردستان کردووە. چەند پەیجێکى فەیسبوک تویتی کەسێکیان بەناوی ئاکیۆل بڵاوکردووەکە کە گوایە پارێزگاری ترابزۆنە و داوای لێبوردن لە خەڵک و ئاڵای کوردستان دەکات، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، دەرکەوتووە ئەو کەسە نوسەرێکی تورکییە و لەدوای ڕووداوەکە لە تویتەکەیدا نوسیویەتى: "کورد گەلێکى کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەمیشە برای تورک بوون بۆ هەزاران ساڵ، هەرێمی کوردستان هاوڕێی تورکیایە، ئاڵاکەیان وەک ئاڵای هەموو گەلێک جێگەی ڕێزە، با ڕێز لە دەست نەدەین، تکایە هاوڕێیەتی پێشێل مەکەن و بیانوویان مەدەن بۆ جیابوونەوە." هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، پارێزگاری ئێستای ترابزۆنە ناوی ئیسماعیل ئۆستاغڵۆیە و لە تویتەکەیدا هیچ کۆمێنتێکى لەسەر ڕووداوەکەى 18ی مانگەوە نەداوە.