گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی گۆڕینی بەرهەم ساڵح ئاشکرا کرا

2022.03.18 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی گۆڕینی بەرهەم ساڵح ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەتدەکاتەوە لەوەی بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی حزبەکەیە و پەرلەمانتارێکیشی دەڵێت، تا ئێستا پۆستی سەرۆک كۆمار یەكلایی نەبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆزان مەنسور، ئەندامی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 18-3-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، " هەڵوێستی یەکێتی جێگیرە و دکتۆر بەرهەم ساڵحی بۆ خولێکی نوێی سەرۆک کۆمار كاندید كردووە، کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح هەڵبژاردنێکی حزبی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای بارودۆخی نیشتمانی كاندیدكراوە، چونکە سەرۆک کۆمار دەبێت سەربەخۆ بێت لە هەر حزبێك و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە چارەنوسی بەرهەم ساڵح دەدات

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکێتی لە هەموو هاوپەیمانێتییەكان نزیكە، بەڵام هێشتا پۆستی سەۆك كۆمار یەكلایی نەبووەتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هەڵبژاردنی پێشوەخت دوای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر هات لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی، بۆیە پێویستە لایەنەکان دەستبەرداری پشکی خۆیان بن بۆ ڕزگارکردنی گەلی عێراق."

 

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە 26-3-2022ی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکردووە.