گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەری هەیە دووربخرێتەوە’’

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە چارەنوسی بەرهەم ساڵح دەدات

2022.03.18 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە چارەنوسی بەرهەم ساڵح دەدات

ناس کورد-

بڕیارە رۆژی 24-3-2022 دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لە سکاڵای سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات کە لەدژی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق تۆماریان کردووە و ئەندامێکی شاندی پارتیش دەڵێت، ئەگەری زۆرە بەرهەم ساڵح لە ڕکابەریی پۆستی سەرۆک کۆمار دووربخرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موحسین سەعدون، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق (هەینی 18-3-2022) بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، " بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 24-3، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەو سکاڵایەی سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات، لەبارەی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە مەرسومی کۆماری و لێخۆشبوونی تایبەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی بەرهەم ساڵح وەکو سەرۆک کۆمار کردوویەتی پێشێلکاریی دەسەڵاتەکانییەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانێکی ئازادکردووە، کە دادگا بڕیاری لەسەر داوە، ئەو لێخۆشبوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارە، بۆیە ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لە رکابەرایەتی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دووربخرێتەوە".

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ لەبارەی لێبڕین لە مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

 

بەهۆی کەیسی ئازادکردنی زیندانییەک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کە دواتر بڵاوکرایەوە کە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، سێ پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمارکرد و بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار تۆمەتباریان کردووە.