گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەندێک یاسای هەرێمی کوردستان دەدرێت

2022.03.18 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەندێک یاسای هەرێمی کوردستان دەدرێت

ناس کورد- 

لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ڕەتكردنەوەی مادەیەك لە یاسای خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان كە زانكۆكان دەكاتە مەرجەعی كۆتایی سەرجەم سكاڵاكانی پەیوەست بە وەرگرتن و گواستنەوە و تاقیكردنەوەكان و كاروباری زانستی و پلە بەرزكردنەوە، ڕاوێژکاری یاسایی دەڵێت، چەند داوایەکى دیکە لەبەردەم دادگاى ناوبراو هەیە کە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی "ناس كورد" (17 ی ئازاری 2022) وادەی دادبینی لە سكاڵاكەدا سەرەتای ئەم مانگە (ئازار) بووە، پاش تاوتوێكردنیش دادگای فیدراڵی مادەی 46 ی لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2008ی  وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕەتكردووەتەوە كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە و پارێزبەندیی دەداتە رێكارەكانی زانكۆ لەبەرامبەر دادگاكان و پەڵپ گرتن و تانەدان.   

 

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی "ناس کورد" عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژکاری یاسایی و توێژەر لە بواری وەزیفەی گشتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "چەند داوایەکى دیکە لەبەردەم دادگاى فیدڕاڵی هەیە سەبارەت بەو ماددە یاساییانەى لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوون و یەک ناگرنەوە لەگەڵ دەستوورى عێراقیدا." 

 

بەگوێرەی سەرچاوە یاساییەكانی "ناس كورد" ئەو مادەیەی یاسای خوێندنی باڵای هەرێم دژی مادەی 100 ی دەستوری هەمیشەیی عێراقە كە دانانی پارێزبەندی بۆ یاساكان یاساغ دەكات و مافی تانەدان و سكاڵا و پەڵپگرتن كراوە دەكات.    

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەرێمی كوردستان داوایەكی تری لە دادگای فیدراڵی دۆڕاند