گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین زانیاریی لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە و مووچەی مانگی سێ

2022.03.17 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە و مووچەی مانگی سێ

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەغدا 200 ملیارەکەی نەناردووە و حکومەت لە داهاتی مانگی سێ مووچەی مانگی دوو دابەش دەکات، دەشڵێت، ئەگەر پارە هەبێت بە هیچ شێوەیەک مووچە دواناخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 17-3-2022) ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە 200 ملیاری تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێرێت." 

 

وتیشی، "بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەنێردراوە و ئەو مووچەی ئێستا دابەش دەکرێت لە داهاتی مانگی سێ دابەش دەکرێت، بۆیە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە درست بووە، ئەگەرنا ئێستا و داهاتووش ئەگەر پارە هەبێت بەهیچ شێوەیەک مووچە دواناخرێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئاگادارییەک لەبارەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرچاوەی سەرەکیی قەیرانە داراییەکانی هەرێم، دواخستن و بڕینی بەشەبودجەی هەرێم بووە لەلایەن بەغداوە، هۆکاری دووەمیش هەڵەی حوکمڕانیی هەرێم بووە کە نەمانتوانیوە سەرچاوەی داهاتی هەرێم هەمەجۆر بکەین و تەنها پشتمان بە نەوت بەستووە."