ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڕیاری دا دوو بەنزینخانە تایبەت بکات بە تاکسی بۆ دابەشکردنی بەنزینی عێراقی بە سیستمی تاک و جوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (پێنجشەممە 17-3-2022) ڕایگەیاند، "بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ شوفێرانی تەکسی بڕیاردرا لە سبەی هەینییەوە هەردوو ویستگەی مژدە و بامۆکی سێ تەرخان بکرێن بۆ تەکسی بەسستمی تاک و جووت لەبری ویستگەکانی شاوان و کۆکار."