گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکەى هەولێر

راسپاردەیەکى ئەمەریکى: داخستنى کونسوڵخانەى ئێران لەهەولێر و دەرکردنى باڵیۆزەکەى لەبەغدا

2022.03.17 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
راسپاردەیەکى ئەمەریکى: داخستنى کونسوڵخانەى ئێران لەهەولێر و دەرکردنى باڵیۆزەکەى لەبەغدا

ناس كورد-

 

پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتى رۆژهەڵاتى نزیک راسپاردەیەک ئاڕاستەى ئەمەریکا و خۆرئاوا دەکات کە بەشێوەیەکى ئاشکرا هانى عێراق بدەن بۆ دەرکردنى ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەبەغدا، بەهۆى ئەوەى سەر بە پاسدارانە و مامەڵەکانى نەگونجاو بووە لەدواى هێرشەکەى هەولێر، هەروەها بەشێوەیەکى کاتى کونسوڵگەرى ئێران لە هەولێر دابخەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى پەیمانگاکە کە "ناس کورد" خوێندویەتییەوە (17-3-2022)، هێرشەکەى هەولێر جیاواز نییە لەهێرشەکەى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەرووى یاساى نێودەوڵەتییەوە، لە چوارچێوەى زیادبوونى هێرشە راستەوخۆکانى ئێران لەرێگەى موشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

جەختیشیکراوەتەوە، ئەو هێرشە و هاوشێوەکانى پێویستى بە وەڵامێکى یەکخراو هەیە لەسەر ئاستى سیاسەتى نێودەوڵەتى و عێراقى. لەسەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى پێویستە بەئاشکرا هانى عێراق بدەن بۆ دەرکردنى ئیرەج مەسجدى باڵێۆزى ئێران لەبەغدا، بەو پێیەى ئەفسەرێکى چالاکى سوپاى پاسدارانە و هەڵسوکەوتەکانى لەدواى هێرشەکەى هەولێرەوە هەموو سنورێکى تێپەڕاندووە و هەڕەشەى سێ هێرشی دیکەى کردووە بۆ سەر عێراق.

 

راپۆرتەکە بەپێویستى دەزانێت وەزارەتى دەرەوەى عێراق داوابکات جێگرەوەى مەسجدى پەیوەندى نەبێت بەپاسدارانەوە. جگە لەوەش پێویستە هەرێم و بەغدا تاوتوێی داخستنى کونسوڵگەرى ئێران بکەن لە هەولێر بەشێوەیەکى کاتى، کە رەنگە سەرچاوەى زانیارییە هەواڵگرییەکان بووبێت لەسەر هێرشەکە.